Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:47

ژماره‌یه‌ک دوکانی زێڕینگری له‌ که‌رکوک بڕدران

ژماره‌یه‌ك دوكانی دیكه‌ش سوتێندران
ژماره‌یه‌ك دوكانی زێڕینگری له‌ كه‌ركوك بڕدران
کوردستان TV
100%

شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك دوكانی زێڕینگر له‌ بازاری مه‌جیدیه‌ی شاری كه‌ركوك بڕاون و ژماره‌یه‌ك دوكانی دیكه‌ سوتێندراون .

له‌ بازاڕی مه‌جیدیه‌ی شاری كه‌ركوك ژماره‌یه‌ك دوكانی زێڕینگری كه‌ ژماره‌یان حه‌وت دوكانه‌ بڕدراون، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی دوكان له‌و بازاڕه‌ سوتێندراون و بڕێكی زۆری زێر له‌و دوكانانه‌ دزراون و دزه‌كانیش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتون و تاوه‌كو ئێستاش لێكۆڵینه‌وه له‌ ڕووداوه‌كه‌‌ به‌رده‌وامه‌ .

شیاوی ئاماژه‌پێدانه‌ له‌ دوای ڕووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر له‌ شاری كه‌ركوك ڕووداوی دزین و تاڵان  و ته‌قینه‌وه‌ و ڕفاندنی هاووڵاتیان له‌و شاره‌ بۆته‌ دیارده‌یه‌كی دیار ئه‌و شاره‌ ئارامی زۆر كه‌م بۆته‌وه‌ .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.