له وڵاتی سعوودیا 3 ژن دیارییه‌كی سهرهرنج راكێش و چاوه‌ر نه‌كراو پێشكه‌ش به هاوسه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
پیاوێكی خه‌ڵكی وڵاتی سعوودیه 3 ژنی هێناوه هه‌رسێ ژنه‌كه‌ی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانیان ، دوو ئۆتۆمۆبیلی نایابیان كه یه‌كه‌میان لێكزیسه و ئه‌وی دیكه‌شیان تیۆیۆتا هایلۆكس پێشكه‌ش كردووه.
ئه‌و 3 هاوسه‌ره و كوڕه‌كانی ئه‌و پیاوه، به بۆنه‌ی خانه‌نشین بوونی پیاوه‌كه وشه و ده‌سته‌واژه‌ی خۆشه‌ویستییان بۆ ئه‌و پیاوه له‌سه‌ر ئۆتۆمۆبێله‌كان نووسیوه.
كوڕه‌كانیش، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت, سوپاسی هاوسه‌ره‌كانی باوكی ده‌كات، ئه‌و دیارییه به‌نرخانه‌یان پێشكه‌شكردووه و رووداوه‌كه‌شی به ده‌گمه‌ن ناوزه‌ند كردوه.
شایانی باسه له‌سه‌ر ئۆتۆمۆبیله‌كان نووسرابوو : دیاریی بۆ هاوسه‌ره خۆشه‌ویسته‌كه‌مان، ئۆتۆمبێلێكی هایلۆكس 2018، له‌لایه‌ن دایكی عه‌بدولعه‌زیز، دایكی عه‌بدولڕه‌حمان و دایكی نوڕه.
سه‌رچاوه/ ئه‌لغد پرێس
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.