Erbil 32°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 12:31

پوتن و ئەردۆغان هه‌ماهه‌نگى دووقۆلی سەبارەت بە دۆخی سووریا دووپاتده‌که‌نه‌وه‌

پوتن و ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ دووشەممە 9-4-2018، ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و دۆخی سووریایان تاوتوێکرد.

بەگویرەی زانیارییەکانی کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا ( کریملین)، پوتن و ئەردۆغان، رازیبوون لە بەردەوامیدان بە رێککەوتنەکەی نیوانیان سەبارەت بە دۆخی سووریا و هەژموونی سیاسی و سەربازی دوو قۆڵییان لە سووریا.

هاوکات سەرچاوەیەکیش لە ئۆفیسی سەرۆکایەتی تورکیا، بەردەوامدانی هەماهەنگیییە دوو قۆڵییەکانی مۆسکۆ و ئەنقەرەی سەبارەت بە دۆخی سوریا پشتراست کردووەتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەشی بەوەداوە،  ئەردۆغان نیگەرانی خۆی  سەبارەت بە هێرشی کیمیایی بۆسەر دوما و غوتەی رۆژەهەڵات راگەیاندووە، هەروەها  داوای گەیاندنی یارمەتی بەپەلەی بۆ خەڵکی مەدەنی ئەو ناوچانە کردووە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.