Erbil 30°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 10:23

لاڤرۆڤ: داوا دەکەین تورکیا شاری عەفرین رادەستی سووریا بکاتەوە

سوپای توركیا رۆژی 18ی ئاداری ئەمساڵ عه‌فرینی داگیركرد
Sergey Lavrov
کوردستان TV
100%


وەزیری دەرەوەی رووسیا دەڵێت، دوا دەکەین تورکیا شاری عەفرین رادەستی حکومەتی سووریا بکاتەوە.

وەزیری دەرەوەی روسیا داوا لە تورکیا دەکات ھێزەکەی لە عەفرین بکشێنێتەوە و کۆنترۆڵی شارەکە رادەستی حکومەتی سوریا بکات.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند: کاتێک ئەردۆغان بڕیاری ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی دا لە عەفرین، باسی ئەوەی نەکردووە کە دەیەوێت عەفرین داگیربکات، ئێستاش پێویستە دوای بەدەستھێنانی ئەو ئامانجەی ئۆپراسیۆنیان لەپێناویدا ئەنجامدا، ھێزەکانی تورکیا لە عەفرین بکشێنەوە و کۆنترۆڵی شارەکە بدرێتەوە حکومەتی دیمەشق.

دوای دوو مانگ لە ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون و شەڕ و پێکدادانی سەخت، رۆژی 18ی ئاداری ئەمساڵ  شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە لە عەفرین کشانەوە، سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازادیش چوونە نێو شارەکە و پاشان کۆنترۆڵکردنی تەواوی هەرێمەکەیان راگەیاند.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.