Erbil 20°C یەکشەممە 10 تشرینی دووەم 10:53

له‌ماوه‌ی 45 رۆژی دیکه‌دا هه‌زار خانووی گوندی کۆری به‌ تیروپشک دابه‌شده‌کرێت

تیروپشك بۆ 1000خانووی گوندی كۆری ده‌كرێت
کوردستان TV
#7
100%

جێگری پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ، تیروپشك بۆ هه‌زار خانووی گوندی كۆری ده‌كرێت و به‌سه‌ر سوودمه‌ندان دابه‌ش ده‌كرێت.

تاهیر عه‌بدوڵڵا ، جیگری پارێزگاری هه‌ولێر، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند :گوندی كۆری چه‌ند خزمه‌تگوزارییه‌كی كه‌می ماوه‌ و له‌ میانی ٤٥ رۆژ ته‌واو ده‌بن. واتا له‌ماوه‌ی ١٥ رۆژی داهاتوودا تیمێك ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ تۆمار ده‌كات كه‌ رێككاره‌ یاساییه‌كانی وه‌رگرتنی ئه‌و خانووانه‌یان ته‌واو كردووه‌ و بڕی شه‌ش هه‌زار و ٥٠٠ دۆلاریان داوه‌ته‌ كۆمپانیا و پاشان ده‌ست به‌ تیروپشك ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ر كه‌سێك له‌ یه‌ك خانوو زیاتری تۆمار كردبێت، ئه‌وا ناوی ناچێته‌ ناو تیروپشكه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و خانووانه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێچی و بۆ هه‌ژاران دروست كراون بۆیه‌ نابێت هیچ كه‌س له‌ یه‌ك خانووی زیاتر تۆمار كردبێت.

گوتیشی: دوای دابه‌شكردنی ئه‌و خانووانه‌، پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ناویان ده‌رچووه‌ بڕی شه‌ش هه‌زار و ٢٠٠ دۆلار بده‌نه‌ كۆمپانیا و ٢٠ هه‌زار دۆلاری دیكه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، به‌ شێوه‌ی قیستی مانگانه‌ ده‌بێت كه‌ بۆ هه‌ر مانگێك بڕی ١٦٥ دۆلار ده‌درێته‌وه‌.

پڕۆژه‌ی خانووی كۆرییه‌كان كه‌ له‌ پینج هه‌زار خانوو پێكدێت و ماوه‌ی زیاتر له‌ چوار ساڵه‌ هه‌ر به‌شداربوویه‌ك بڕی حه‌وت هه‌زار دۆلاری داوه‌ته‌ كۆمپانیا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ میانی دوو ساڵدا خانووه‌كانییان راده‌ست بكرێت، به‌ڵام به‌ هۆی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و دروستبوونی قه‌یرانی دارایی ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه‌ دواكه‌وت و له‌ ئێستادا هه‌زار خانوو ته‌واو بووه‌ .

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.