Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:46

رووسیا : دوو فڕۆکه‌ی ئیسرائیلی بۆردومانی فڕۆکه‌خانه‌که‌ی سوریایان کردووه‌

له‌ ئاسمانی لوبنانه‌وه‌ هێرشه‌كه‌ ئه‌نجامدراوه‌
کوردستان TV
100%

رووسیا ئاشكرای ده‌كات كه‌ دوو فڕۆكه‌ی ئیسرائیلی  له‌ ئاسمانی لوبنانه‌وه‌ بۆردومانی فڕۆكه‌خانه‌ی  T4ی سوریان كردووه‌.

به‌ پێی هه‌واڵێكی میدیا رووسییه‌كان وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاندووه‌: بێ ئه‌وه‌ی بێنه‌ ئاسمانی سووریاوه‌ ، دوو فڕۆكه‌ی ئیسرائیلی له‌ جۆری F- 15  هه‌شت مووشه‌كیان ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی  T4ی سوریا كردووه‌‌و له‌ ئاسمانی لوبنانه‌وه‌ ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ده‌شڵێ: هێرشه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 3:25 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ تا 3:53 خوله‌ك به‌رده‌وامی هه‌بووه‌.

دوای بۆردومانی فرۆكه‌خانه‌ی سوریا ئه‌مریكا به‌و كاره‌ تۆمه‌تبار كرا، به‌ڵام هه‌ر زوو وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ئه‌و ده‌نگویانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.