Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 03:47

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا ره‌تیده‌کاته‌وه‌ به‌ رۆکێت هێرشی کردبێته‌ سه‌ر سوریا

تره‌مپ به‌شار ئه‌سه‌د به‌ ئاژه‌ڵ ناوده‌بات
کوردستان TV
100%

به‌ رۆكێت هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی تیفۆر و ئه‌مریكاش ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هێرشه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ ئه‌نجام درابێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ وته‌بێژێك به‌ ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا" پنتاگۆن " سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگۆی هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر  بنكه‌یه‌كی ئاسمانی له‌ شاری حمسی سوریا به‌ ئاژانسی سپۆتنیكی روسی راگه‌یاند: ئێمه‌ ئاگاداری ئه‌و راپۆرتانه‌ین،به‌ڵام ناتوانین هیچ شتێك پشتڕاست بكه‌یه‌نه‌وه‌.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی سوریا راگه‌یاند: بنكه‌ی T4ی ئاسمانی چه‌ند رۆكێتێكی به‌ركه‌وتووه‌ و گومان ده‌كرێت هێرشه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ ئه‌نجام درابێت.

بنكه‌ی ئاسمانی T4ی ئاسمانی شوێنێكی ستراتیژیه‌ له‌ نێوان شاری حمس و ته‌دموری رۆژئاوای سوریا، ئه‌و بنكه‌یه‌ به‌شێكی گرنگی فڕینی فڕۆكه‌كه‌كانی سوریا و رووسیا له‌ خۆده‌گرێت.

دوای ئه‌وه‌ی به‌چه‌كی كیمیاوی هێرش كرایه‌ سه‌ر دۆما له‌ غۆته‌ی رۆژئاوای سوریا،دۆناڵد تره‌مپ،سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ تویتێكدا به‌شار ئه‌سه‌دی به‌ ئاژه‌ڵ ناوبردوو راشیگه‌یاند، كه‌ ده‌بێ به‌شار ئه‌سه‌د باجێكی گه‌وره‌ بدات.

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.