Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 23:27

لەلقێکی بانکی ڕەشید 18 ملیار دینار دیار نامێنێت

دوو كەس بەبڕیاری دادگا دەستگیركراون
کوردستان TV
100%


لە بانكێكی عێراق دوو كەس دەستگیر کران، كە دەستیان لە دزینی 18 ملیار دیناری سامانی گشتی هەبووە.

فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەی نەزاهەی عێراق ڕایدەگەیەنێت: لە لقێكی بانكی ڕەشید بڕی 18 ملیار دینار دیار نامێنێت و دوو كارمەندی بانكەكەش دەستگیركران كە دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە.

فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەی نەزاهەی عێراق ئەمڕۆ یەك شەممە لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: لە لقی بازرگانی بانكی ڕەشید بڕی 18 ملیار دینار دیار نامێنێت و دوو كارمەندی بانكەكەش تۆمەتبارن بە دیارنەمانی ئەو پارەیە و بەبڕیاری دادگا دەستگیركراون.

لەبەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە: لەئێستادا لێكۆڵینەوە لەو كەیسە دەستی پێكردەوە و تۆمەتبارەكان دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە و بەپێی ماددەی 315 لەیاسای عێراق لێكۆڵنەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.