Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:53

شوفێرێکی تاکسی 240 گرام زێڕ دەدۆزێتەوە و رادەستی پۆلیسی دەکات

هیواداراین کەسانەی وەک ئەو شوفێرە لەناو کۆمەڵگە نموونەیان زۆر بیت
کوردستان TV
#7
100%


ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌، كچێك برێكی زۆر زێر له‌ناو ته‌كسیه‌ك جێده‌هێڵێت و شوفێری تاكسیه‌كه‌، ئه‌و زێره‌ راده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه‌، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دهۆک زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات.

هێمن سلێمان، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای دهۆک رایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی نیسانی2018، شوفێرێكی تاکسی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمانی کرد، بڕێک زێڕی رادەستمان کرده‌وه‌، کە كچێك له‌ناو تاكسیه‌كه‌ جێی هێشتبوو.

بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای دهۆک بۆ باس وتیشی: ئه‌و زێڕه‌ کچێک لەناو تاکسییەکەی جێی هێشتبوو، بڕەکەی 240 گرام بوو، کە بە پارە دەکاتە 11 ملیۆن دینار.

هێمن سلێمان ئاشکرایکرد، شوفێرەکە بە دڵخۆشییەکی زۆرەوە و بە رەوشتێکی جوانەوە، ‌‌‌سەردانی ئێمەی کرد و زێڕەکەی بە ئێمە دا، دوای بڵاوکردنەوەی ئاگاداری، خاوەنی زێڕەکە هات و پێمان دایەوە، هیواداراین کەسانەی وەک ئەو شوفێرە لەناو کۆمەڵگە نموونەیان زۆر بیت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.