دوای چه‌ند مانگێك له وه‌ستانی پڕۆسه‌ی خوێندن و به‌رده‌وامی بایكۆتی مامۆستایانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ، ئه‌مڕۆ جارێكی تر پڕۆسه‌ی خوێندن له سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ده‌ستیپێكرده‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ئومێد ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌ی زه‌رگه‌ته‌ی بنه‌ڕه‌تی، راگه‌یاند : دوای ئه‌وه‌ی بڕیارماندا له ئه‌مڕۆوه ده‌ست به پڕۆسه‌ی خوێندن بكه‌ینه‌وه، سوپاس بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایان كه پابه‌ندبوون به ده‌وامكردن تاوه‌كو ئه‌مساڵی خوێندنی قوتابیان به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی بێت و ساڵێكی خوێندنیان نه‌فه‌وتێت.
هه‌فته‌ی رابردوو، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سیستمێكی نوێی مووچه‌ی راگه‌یاند، به گوێره‌ی ئه‌و سیستمه‌ش پاشه‌كه‌وتی مووچه 10 له‌سه‌د تا 30 له‌سه‌د ده‌بێت، كۆتایی هه‌فته‌ی رابردووش مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ به پێی ئه‌و سیستمه به‌سه‌ر هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی دابه‌شكرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.