Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:33

مەحما خەلیل: ئامادە نین لەژێر دەسەڵاتی حەشدو پەکەکە بگەڕێینەوە شنگال

قایمقامی شنگال: بە مەرج دەگەڕێینەوە بۆ شنگال
کوردستان TV
100%

قایمقامی شنگال رایگه‌یاند" حكوومەتی عێراقمان ئاگادار كردووەتەوە، كە بە مەرج دەگەڕێینەوە بۆ شنگال، ئەویش دوای دەركردنی پەكەكە و حەشدی شەعبی لە شارەكە و كردنەوەی رێگاكان و گەڕانەوەی ئاوارەكان و ئاوەدانكردنەوەی شنگال.
  
مەحما خەلیل، قایمقامی شارۆچكەی شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند" داوای گەڕانەوەی ئیدارەی شەرعیی شنگال كراوە بۆ ئەوەی بگەڕێینەوە بۆ سەر دەوامی فەرمیی خۆمان، ئێمەیش چەند مەرجێكمان بۆ گەڕانەوە هه‌یه‌، كە بریتین لە دەركردنی حەشدی شەعبی و پەكەكە لەشنگال و پێویستە پێشمەرگە و سوپای عێراق بە هاوبەشی ئەمنییەتی ناوچەكە بپارێزن، ئەگەرنا ئێمە ئامادە نین لە ژێر دەستەڵاتی حەشد و پەكەكەدا بگەڕێینەوە بۆ شارەكە، چونكە پارێزراو نابین".
 
خەلیل گوتیشی" داوامان كردووە رێگاكان بكرێنەوە و ناوچەكەیش ئاوەدان بكرێتەوە و ئاوارەكان بگەرێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، چونكە ناكرێت ناوچەكە وێران بێت و خەڵكیش هەر لە ئاوارەییدا بێت".
 
دەشڵێت: "جارێ چاوەڕێی كشانەوەی پەكەكە دەكرێت، بەڵام ئێمەیش چاودێری دەكەین و بزانین تا چەند ئەمە راستە، چونكە تەنیا باسی كشانەوەی بیانییەكان دەكرێت و ئەوانەی دیكە لە شنگال ماون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.