Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:04

عوسمان بایدەمیر: لە ھەرچوارپارچەی کوردستان زوڵم لە کورد دەکرێت

پەروین بوڵدان: دیالۆگی نێوان لایەنە كوردییەكان بە بیردەخەینەوە
کوردستان TV
100%

پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە)، بە شاندێكی فەرمی لە ئاستی باڵا لە ھەرێمی كوردستانە و بارودۆخی كورد لە ھەرچوارپارچە لەگەڵ سەرۆك بارزانی و سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و پارتە سیاسییەكان تاوتوێ دەكات. 

عوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتاری ھەدەپە لە ھەولێر رایدەگەیەنێت، لە ھەرچوارپارچەی كوردستان زوڵم لە كورد دەكرێت، دەبێت رێ و رێبازی كورد دیارى بكەین.

عوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتاری ھەدەپە كە ئەندامی شاندی حزبەكەیەتی بۆ ھەولێر دەڵێت" دوای تێكچوونی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا، ھەروەھا پاش ریفراندۆمی خەڵكی هه‌رێمى كوردستان بۆ سەربەخۆیی و داگیركردنی كەركووك و عەفرین، بەداخەوە لە ھەر چوارپارچەی كوردستان دوژمنایەتی گەلی كورد دەكرێت و ناھەقی و زوڵم لە گەلەكەمان دەكرێت، بۆیە پێویستە لە ھەرچوارپارچەی كوردستان گفتوگۆ لەسەر ئەم پرسە بكەین، بۆ ئەوەی بزانین چۆن رێ و رێباز بۆ رێككەوتنی كورد دیاربكەین".

هه‌روه‌ها له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە رایگەیاند" لەو سەردانەدا پارتە كودستانییەكانی هه‌رێمى كوردستان بەسەر دەكەینەوە، گرنگی پەیوەندی و دیالۆگی نێوان لایەنە كوردییەكان بە بیردەخەینەوە. ھەروەھا بۆچوونی خۆمان لەبارەی گرنگی یەكێتی نەتەوەیی كوردانیش دەخەینەڕوو. ھیوادارین بەو گەشتەمان ئاشتی نێوان لایەنە كوردییەكان بەھێز ببێ و كێشەكانی نێوانیشیان وەلا بنرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.