Erbil 34°C شەممە 28 ئەیلوول 16:22

کۆمیسیۆن 8 هەزارو 500 ئامێری دەنگدان رەوانەی هەرێمی کوردستان ده‌کات

ئه‌م ئامێره‌ رێگه‌ له‌ ساخته‌كارى ده‌گرێت و له‌ دوو کاتژمێردا هەموو دەنگه‌كان ده‌ژمێرێت
کوردستان TV
100%

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژماریه‌ك ئامێری ژماردنی دەنگی رەوانەی هەرێمی کوردستان کرد.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ کۆمیسیۆنى بالاى هه‌لبژرادنه‌كانى عێراق رایگه‌یاند" نزیکەی 8 هەزار و 500 ئامێری ژماردنی دەنگدان بۆ هەڵبژاراردنەکانمان رەوانەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کردووه‌.

گوتیشی" لە هەموو بنکەیەکی دەنگداندا یەک ئامێر دادەنرێت، ئامێرەکە هەموو ئەو فۆرمانە دەژمێرێت کە دەخرێنە نێو سندووقەکانی دەنگدان و دەنگی هەموو کاندید و قەوارەکانیش راستەوخۆ جیادەکاتەوە.

شایه‌نى باسى ئه‌مه‌ بۆ یەکەمین جارە ئامێری ئەلیکترۆنی ژماردنی دەنگ لە عێراق و کوردستان بەکاردەهێندرێت. كه‌ ئامێرەکە پرۆسەی ژماردنی دەنگ خێرا دەکات و دەتوانرێت لە ماوەی دوو کاتژمێردا دەنگی هەموو دەنگدەران بژمێرێت، هەروەها بە یەکێک لە رێگا باشەکان دادەنرێت بۆ رێگریکردن لە ساختەکاری".

ئامێرە ئەلیکترۆنییەکە پێویستی بە کارەبا و ئینتەرنێت نییە، چونکە بە سیستەمی ڤیزات کاردەکات و باتری خۆی لەگەڵدایە. لەکاتی دەنگداندا سندووقەکە یەکسەر دەنگەکان ھەژماردەکات و لەیەکتر جیادەکاتەوە. ماوەی درێژکردنەوەی دەنگدانیش قبوڵ ناكات و بەپێی ئەو کاتە کاردەکات کە بۆ پرۆسەی دەنگدان دیاریکراوە.

بڕیارە رۆژی 12ی ئایاری 2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت، لە 15ی ئەم مانگەشەوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات. 

لەم هەڵبژاردنەدا لیست و قەوارەکان کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 325 کورسی پەرلەمانى عێراق دەکەن، لەو ژمارەیەش 43 کورسی بەر هەرێمی کوردستان و 13 کورسیش بەر کەرکووک دەکەون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.