Erbil 37°C ھەینی 27 ئەیلوول 16:24

کاتى ده‌ستپێکردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێم دواخرا

به‌هۆى ساڵیادى كاره‌ساتى ئه‌نفال
کوردستان TV
#7
100%


كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق بڕیاریدا بەهۆی ساڵیادی ئەنفالەوە دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق لەهەرێمی كوردستان لە 15ی نیسانەوە دەستپێبكات.

رزگار حاجى حه‌مه‌، جێگرى سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان،  راگه‌یاند، له‌ هه‌رێمى كوردستان كاتى ده‌ستپێكردنى بانگه‌شه‌ بۆ 15ى نیسان دواخراوه‌.

گوتیشى، دواخستنه‌كه‌ به‌هۆى ساڵیادى كاره‌ساتى ئه‌نفاله‌وه‌یه‌، ته‌نها له‌هه‌رێمى كوردستان دواخراوه‌و له‌ خوارووى عێراق 14ى مانگ ده‌ستپێده‌كات.

ماوه‌ى بانگه‌شه‌ له‌ سه‌رتاسه‌رى عێراق، به‌ هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه‌ له‌ 9ى ئایار (مانگى پێنج) كۆتایى دێت و 12ى ئایار هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

بریاره‌ 12ی ئایاری ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌رێوه‌بچێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.