Erbil 37°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:32

رێگای ھەولێر - مەخموور بە رووی ھاووڵاتییان کرایەوە

دوای زیاتر لە شەش مانگ داخران بە رووی ھاووڵاتیان کرایەوە
رێگەی ھەولێر - مەخموور كرایەوە
کوردستان TV
100%

سەرلەبەیانیی ئه‌مڕۆ دووشەممە 2-4-2018 رێگای هەولێر - مەخموور دوای زیاتر لە شەش مانگ داخران بە رووی ھاووڵاتیان کرایەوە.

پێشتر هەرێمی کوردستان بە فەرمی سەرجەم رێگاکانی نێوان کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراقی کردوونەتەوە، بەڵام هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق ئامادە نەبوون لای خۆیانەوە ئەو رێگایانە بکەنەوە، ئەمەش کێشەی بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان دروستکردبوو.

بازگەی مەخموور، یەكێك بوو لەو شوێنانەی كە لەكاتی لەشكركێشی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بۆ سەر ناوچە كوردستانییەكان، بووە شوێنی بەرگری ھێزەكانی پێشمەرگە و چەندین ھێرشی ھێزەكانی عێراق لەوێ تێك شكێندران و ئه‌مڕۆش بە ئامادەبوونی فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق ئه‌و رێگایه‌ کرایەوە..

رێگای ھەولێر - مەخموور كرایەوە
کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.