به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری دهۆك به هاوكاری ده‌رهێنه‌رێكی بیانی ،توانیویانه فیلمێكی دیكۆمێنتاری ده‌رباره‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ژێر ناوی " كوردستان ، چیرۆكهك ناهێت شروڤهكردن ل میسۆبۆتامیا " به‌رهه‌مبهێنن كه له ناو پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وێنه‌گیراوه .
به‌رێوه‌به‌ری شوێنه‌واری دهۆك (د.حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د قاسم ) ئاشكرایده‌كات فیلمی دیكۆمێنتاری " كوردستان ، چیرۆكهك ناهێت شروڤهكردن ل میسۆبۆتامیا " له لایه‌ن هه‌ردوو ده‌رهێنه‌ری بیانی به ناوه‌كانی " Yann Coquart – Luis Miranda " به زمانی ئینگلیزی به كۆتا هاتووه و وه‌رگێردراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و بریاریش وایه له سه‌رتاسه‌ری جیهان بێته نمایشكردن .
جێی باسه ئه‌م فیلمه له ئێستادا گه‌یشتۆته به‌رده‌ستی به‌ریوه‌به‌ری شوێنه‌واری دهۆك و له لایه‌ن هه‌ردوو ده‌رهێنه‌ری بیانی و سوپاسی ناوبراویشیان كردووه بۆ ئه‌و رۆله‌ی هه‌یبووه له ده‌رهێنانی ئه‌م فیلمه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.