Erbil 14°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 13:35

60 دیپلۆماتکاری رووسیا؛ ئه‌مه‌ریکایان جێهێشت و گه‌رانه‌وه‌ وولاتى خۆیان

كێشه‌ى رووسیا له‌گه‌ل ئه‌مه‌ریكاو به‌ریتانیا و هه‌ندێ ولاتى ئه‌وروپا په‌ره‌ده‌سه‌نێت
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، دوای ده‌ركردنیان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌، 60 دیپلۆماتكاری رووسی گه‌یشتنه‌وە ولاته‌كه‌ى خۆیان.

ئاژانسی فرانس پرێس، بلاوى كرده‌وه‌، كه‌ دوو فرۆكه‌ گه‌یشتونەتە فرۆكه‌خانه‌ی ڤنۆكوڤۆ كه‌ 171 سه‌رنشینیان تێدا بووە، كه‌ له‌ 60 دیپلۆماتكار و 111 ئه‌ندامی خێزانه‌كانیان پێكهاتبوون.

تا ئێستا زیاتر له‌ 150 دیپلۆماتكاری رووسی له‌ ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ناتۆ و وڵاتانی تر ده‌ركراون.

دوێنێ شەممەش وەزارەتی دەرەوەی رووسیا داوای لە بەریتانیا کرد، کە زیاتر لە 50 دیپلۆماتکاری دیکە لە رووسیا بکشێنێتەوە.

پێشتر موسکۆ 23 دیپلۆماتکاری بەریتانی، لەسەر ژەهرکردنی سیخوری پێشووی رووسیا و کچەکەی دەرکردبوو، کە لەندەن موسکۆ بە بەرپرسیاری ئەو هێرشە دەزانێت، بەڵام رووسیا رەتیدەکاتەوە.

پێشتر وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ رووسیا رایگه‌یاند كه‌ له‌وه‌ڵامی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا به‌ ده‌ركردنی‌ دیپلۆماتكاره‌ رووسییه‌كان، وڵاته‌كه‌ی‌ بڕیاری‌ داوه‌ كونسوڵخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ سان بترسبۆرگ دابخات و 60 دیپلۆماتكاری‌ ئه‌مریكی‌ ده‌ربكات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.