Erbil 23°C ھەینی 27 ئەیلوول 07:15

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ئه‌م داوه‌ره‌ى ده‌ست نیشانکرد بۆ به‌ڕێوه‌بردنى یاری نێوان یۆڤانتۆس - ریال مه‌درید

یاریه‌كه‌ ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌
کوردستان TV
100%


یه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌وروپا به‌شێوه‌ى فه‌رمى ناوبژیوانى نێوده‌وله‌تى توركى شاكیرى ده‌ست نیشانكرد ، بۆ به‌ڕێوه‌بردنى یارى نێوان یۆڤانتۆس - ریال مه‌درید له‌قۆناغى چاره‌گى كۆتایی خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا 

یۆڤانتۆسى ئیتاڵى له‌ئێواره‌ى سێشه‌ممه‌ى داهاتوو میواندارى ریال مه‌درید ده‌كات ، شاكیر داوه‌ره‌ توركیه‌كه‌ كه‌به‌ڕێوه‌به‌رى یاریه‌كه‌ ده‌بێت له‌به‌ڕێوه‌بردنى ،  له‌م وه‌رزه‌ ناوبراو به‌ڕێوه‌به‌رى یارى نێوان بارسێلۆنا و چێڵسیش بووه‌ له‌قۆناغى شازده‌ى خوله‌كه‌ له‌یارى چوون ، كه‌ یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامى گۆلێك بۆ هه‌ردوو یانه‌ به‌كۆتا هات .


به‌پێى لێدوانى هه‌وادار و خۆشه‌ویستانى ریال بێت له‌پێشووتر لێدوانیان داوه‌ له‌سه‌ر داوه‌ره‌ توركیه‌كه‌ ، كه‌سه‌ركه‌وتووه‌ له‌به‌ڕێوه‌بردنى یاریه‌كان و بڕیاره‌كانى دروستن .

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.