Erbil 23°C ھەینی 27 ئەیلوول 07:13

ئۆبامنیانگ سه‌رکه‌وتنى بۆ یانه‌که‌ى به‌ده‌ست هێنا له‌به‌رامبه‌ر ستۆک سیتى

به‌براوه‌بوونى له‌م یاریه‌ ئارسناڵ له‌ڕیزبه‌ندى خول له‌پله‌ى شه‌شه‌م دێت به‌51 خاڵ
کوردستان TV
100%


یانه‌ى ئارسناڵ سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر یانه‌ى ستۆك سیتى تۆماركرد به‌سێ گۆلى بێ به‌رامبه‌ر  ، له‌یاریگاى ئیمارات ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى 32ى خولى نایابى ئینگلیزى 
له‌و یاریه‌دا ئه‌ستێره‌ى ئارسناڵ ئۆبامنیانگ توانى دوو گۆل تۆمار بكات ، گۆلى یه‌كه‌مى له‌خوله‌كى (75) تۆمارى كرد له‌ڕێگاى لێدانى سزا ، وه‌گۆله‌كه‌ى دیكه‌ له‌خوله‌كى 88 تۆمارى كرد ، وه‌گۆلى سێیه‌مى ئارسناڵ  ئه‌لێكسه‌نده‌ر لاكازێتی تۆمارى كرد له‌خوله‌كى 90 . ئۆبامنیانگى ئه‌ستێره‌ى ئارسنال له‌و یاریه‌دا توانى ڕۆڵێكى به‌رچاو باش ببینێ له‌سه‌ركه‌وتنى یانه‌كه‌ى ، به‌تۆمارى ئه‌و دوو گۆله‌ش بووه‌ هۆكارێك له‌بردنه‌وه‌ى یانه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر به‌ ستۆك سیتى 
ئارسناڵ به‌براوه‌بوونى له‌یارى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌ له‌پله‌ى شه‌شه‌مه‌ به‌ 51 خاڵ ،  له‌به‌رامبه‌ر ستۆك سیتى  خاوه‌ن 27 خاڵه‌ له‌ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌ له‌پله‌ى نۆزده‌یه‌م دێت .
شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.