ئێواره‌ى ڕۆژى شه‌ممه ، یارى كۆتایى جامى یه‌كگرتووى فه‌ره‌نسا له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ى پاریس سانجێرمان و مۆناكۆ به‌ڕێوه‌چوو ، پاریسیه‌كان له‌یاریه‌كه‌دا توانیان باڵاده‌ستى و باشترینى خۆیان له‌یاریگا نیشانبده‌ن به‌هۆیه‌وه سێ گۆلیان لهمۆناكۆ تۆمار كرد ، گۆله‌كانى پاریس له‌یاریه‌كه تۆماركران له‌ڕێگاى یاریزانان كاڤانى دوو گۆل و دیماریا گۆلیك ، پاریس یاری به‌كۆتا هێنا به‌سێ گۆلى بێ به‌رامبه‌ر له‌جامه‌كه به‌پاڵه‌وانى بوون لێى هاته ده‌ر ، مۆناكۆ له‌و یاریه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌تۆمارى هیچ گۆلێك وه‌یاخود ڕاست كردنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كه به‌هۆیه‌وه پله‌ى دووه‌مى پاڵهوانێتیهكهى به‌ده‌ست هێنا له‌جامى یه‌كگرتووى فه‌ره‌نسا . دوای ته‌واو بوونى یاریه‌كه یاریزانانى پاریس به‌وێنه‌گرتن و ئاهه‌نگ گێڕانیان خۆشحاڵى خۆیان بهنازناوهكه ده‌ڕبڕی .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.