Erbil 29°C ھەینی 20 ئەیلوول 08:55

فڕۆکەیەک لە فەڕەنسا کەوتەخوارەوە

دوو کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان TV
100%


فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر لەنزیک شاری سان کە دەکەوێتەوە لەناوەڕاستی فڕەنسا، تێکشکا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکدەوە، ئەمڕۆ شەممە فڕۆکەیەکی بچووکی نەفەر هەڵگر لەنزیک شاری سان شامۆند لەناوەڕاستی فڕەنسا تێکشکا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە هۆکاری تێکشکانی فڕۆکەکە بۆ لەدەستدانی کۆنترۆڵی فڕۆکەوانەکە دەگەڕێتەوە بەسەر فڕۆکەکەدا، کە بەخێراییەکی زۆر لەسەر رێگەی خێرا بەنزمی فڕیوە و خۆی کێشاوە بە نیشانەیەکی هاتوچۆدا و دواتر چووەتە سەر شەقامی لاوەکی بۆ ئەوەی خۆی بە ئۆتۆمبێلی تردا نەکێشێ، ئەوەش بە وتەی شایەتحاڵەکان.

ئاژانسەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، پاش کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە، تیمێکیی فریاگوزاری گەیشتونەتە ناوچەکەو تەرمی دوو سەرنشینی فڕۆکەکەیان لەناو فڕۆکەکەدا هەڵگرتوەتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.