Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:05

سەرۆک بارزانی جەژنی قیامەو سەری ساڵی بابلی و ئاشووریی لە مەسیحییەکان پیرۆز دەکات

سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسیحییەکان کرد
کوردستان TV
100%


سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی قیامەی خوشك و برا مەسیحییەكان و سەری ساڵی بابلی و ئاشوورییەوە ، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسیحییەکان کرد، کە ئەمەش دەقەکەیەتی:-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامە و سەری ساڵی بابلی و ئاشووری گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی مەسیحی لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم.

هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی بەدیهاتنی برایەتی و تەبایی و سەقامگیری و، تیرۆر و توندڕۆیی تێكبشكێت. هەروەها كۆتایی بە نەهامەتییەكانی خوشك و برا مەسیحییەكان و پێكهاتەكانی تر لە عێراق و ناوچەكەدا بێت و هەموو لایەك بە ئاشتی و ئازادی لەگەڵ یەكتردا بژیین.

جەژنتان پیرۆز بێ و هیوای شادی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازم

مەسعوود بارزانی
31ـی 3ـی 2018

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.