سوپای ئیسڕائیل پشتڕاستی كرده‌وه كه فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی سوپای وڵاته‌كه‌ی به هۆكاری نادیار له باشووری لوبنان كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه ئه‌م فڕۆكه‌یه له ناوچه‌ی خلله مریه‌می نێوان دوو شارۆچكه‌ی برعشیت و بێت یاحونی باشووری لوبنان كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه ئیسڕائیلییه‌كان ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه به هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكیی كه‌وتبێته خواره‌وه، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش سوپای ئیسڕائیل هێشتا سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له هۆكاری راسته‌قینه‌ی رووداوه‌كه.
به‌ڵام سوپای ئیسڕائیل تا ئێستا ئاشكرای نه‌كردووه كه فڕۆكه‌كه ئامانجی له سووڕانه‌وه له‌م ناوچه‌یه چی بووه.
شایه‌نی ئاماژه‌یه كه ناوچه‌ی خلله مریه‌م له باشووری لوبنان كه فڕۆكه‌كه لێی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، له‌ژێرده‌ستی چه‌كدارانی حیزبوڵڵای لوبنانیی سه‌ر به ئێرانه، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش سوپای ئیسڕائیل وتوویه‌تی هیچ نیگه‌رانی ئه‌وه نین دوژمنانی وڵاته‌كه‌یان زانیاریی گرنگ و هه‌ستیاریان له فڕۆكه‌كه بكه‌وێته ده‌ست.
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.