Erbil 22°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 22:28

کۆیه‌ و نه‌ورۆز کۆنتڕۆلى پاڵه‌وانێتیى پایسکل سوارى دوو ڕۆژى یانه‌کانى عێراقیان کرد

یه‌كه‌م و دووه‌مى سه‌ر ئاسته‌كانى پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ده‌كرێن
کوردستان TV
100%


به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كێـتى  پایسكل سوارى عێراق ، پاڵه‌وانێتى پایسكل سوارى یانه‌كانى عێراق له‌ كۆمه‌ڵه‌ى باكوور به‌به‌شدارى یانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ماوه‌ى سێ ڕۆژ ده‌ستى پێكرد ، پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ له‌ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو ده‌ستى پێكرد و ڕۆژى هه‌ینى به‌رده‌وام بوو ، ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ش كۆتا ڕۆژى پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یه‌ ، پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ى عێراق كه‌له‌شارى هه‌ولێر له‌ڕێگاى هه‌ولێر - مورتكه‌ به‌ڕێوه‌چوو له‌سه‌ر ئاستى كوڕان و كچان ، ئه‌نجامى دوو ڕۆژه‌ى پاله‌وانێتیه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستى كوڕان كۆیه‌ تێیدا پێشه‌نگ بوو ، وه‌له‌سه‌ر ئاستى كچان كچانى نه‌ورۆز كۆنتڕۆڵى پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یان كرد بوو .  

ئه‌نجامى پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاسته‌كان به‌م شێوه‌یه‌ بوو 
 له‌سه‌ر ئاستى یانه‌كان بۆ كوڕان 
١- سوھێل سامی   -   کۆیە
٢- ئەیاد محەمەد  - بابەگورگور
٣- یونس سەبار  - بابەگورگور
٤- سلێمان سامی -  برایەتی

تاکی گشتی ٦٠کم ( لاوان) كوڕان 

١- نەوزاد مستەفا -  دھۆک  
 ٢- بارڤان قاسم  -  دھۆک
٣- عومەر ئیسماعیل   -  ھەولێر

تاکی گشتی ٣٠کم ( تازەپێگەیشتووان) كوڕان 

١- تەحسین سەمیر -  گارە 
 ٢- سەفا ئەحمەد عەزیز -  ھەولێر
 ٣- یوسف ھیدایەت  -  ھەولێر

تاکی گشتی ٢٠کم( کچان)

١- سۆزی دلشاد - نەورۆز 

٢- زریان عەتا -  نەورۆز

 ٣- ئەزیز رەفیق  -  نەورۆز

 ٤- سایا سەردار  -  نەورۆز

یه‌كه‌م و دووه‌مى سه‌ر ئاسته‌كانى نێو پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ بانگهێشتى ڕیزه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى پایسكل سوارى عێراق ده‌كه‌ن كه‌تێیدا نوێنه‌رایه‌تى ئه‌و وڵاته‌ ده‌كه‌ن له‌پاڵه‌وانێتیه‌كانى عه‌ره‌بى 

شوان عه‌زیز

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.