كاتژمێر 2:20 خوله‌كی دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له رووداوێكی هاتووچۆدا له سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی ئیبراهیم خه‌لیل له نزك به‌نزینخانه‌ی فیرده‌وس شۆفێرێك گیانی له ده‌ست دا.
دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانی پۆلیسی هاتووچۆ بۆ شوێنی رووداوه‌كه ده‌ركه‌وت ئۆتۆمبیلێكی جۆری تاكسی كرۆلا به هۆی ئه‌وه‌ی به تیژڕه‌وی به پێچه‌وانه‌ی ئراسته‌ی شه‌قامه‌كه رۆیشتووه خۆی كێشاوه به كلبستۆنی نێوان شه‌قامه‌كه‌و به هۆیه‌وه ده‌ست به‌جێ گیانی له ده‌ست داوه و زه‌ره‌رو زیانی زۆریش به‌ر شه‌قامه‌كه كه‌وتووه.
دواتر له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ته‌رمی شۆفێره‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی زاخۆ كراوه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.