Erbil 9°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 19:28

ئه‌ردۆغان جارێکى دیکه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى هێرشکردنه‌ سه‌ر شنگال کرده‌وه‌

ئه‌ردۆغان: شه‌نگال جێگره‌وه‌ی قه‌ندیله‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، جارێكى دیكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ستپێكردنى هێرشى بۆ سه‌ر شنگال كرده‌وه‌و رایگه‌یاند" شنگال جێگرەوەی قەندیلە و ره‌نگه‌ له‌ پڕێكدا سوپاى توركیا بچێته‌ نێو شنگالدا.

لە کۆبوونەوەی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لقه‌كانی رێكخستنه‌كانی ئاكپارتی له‌ ئه‌نقه‌ره، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەی بە چەند پرسێک کرد، لەوانەش عەفرین، شنگال و منبج.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان،  له‌ باره‌ی شه‌نگاله‌وه‌ وتی" شه‌نگال جێگره‌وه‌ی قه‌ندیله‌و بۆ ئێمه‌ قه‌ندیل هه‌رچیبێت، شه‌نگالیش ئه‌وه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌كرێت شه‌وێک لەناکاو بچینه‌ نێو شنگاله‌وه‌. وتیشى" ئه‌گه‌ر عێراق بیه‌وێ ئێمه‌ ئاماده‌ین له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ عێراق كار بكه‌ین.

له‌باره‌ی کۆبوونەوەی ئێمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا لەگەڵ شاندێکی هەسەدە لە پاریس، ئەردۆغان گوتی "نیگه‌رانین له‌ هه‌ڵوێستی فه‌ره‌نسا له‌باره‌ی پشتیوانییان بۆ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان. 

وتیشى" چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیم له‌گه‌ڵ ماكرۆن ئه‌نجامداو پێم ڕاگه‌یاند بۆت نییه‌ فه‌رمان و ئامۆژگاری بده‌یه‌ توركیاو بۆت نییه‌ سنوور ببه‌زێنێت و هه‌وڵبده‌یت نێوه‌ندگیری بۆ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان بكه‌یت. 
 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.