Erbil 34°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:26

رۆبۆتێک رۆڵی مامۆستا ده‌بینێت

ده‌توانێت به‌ 23 زمانی جیاواز وانه‌ بڵێته‌وه‌
کوردستان TV
100%


له‌ قوتابخانه‌كانی وڵاتی فنله‌ندا یه‌كه‌م مامۆستای ئه‌لیكترۆنی كه‌ 23 زمان وانه‌ ده‌ڵێته‌وه‌ ، به‌ شێوه‌ی كرداری كه‌وته‌ بواری جێبه‌جێكرد.

سه‌رچاوه‌ هه‌والییه‌كانی وڵاتی فنله‌ندا ئاشكرایده‌كه‌ن ، له‌ فنله‌ندا رۆبۆتێك دروستكراوه‌ كه‌ له‌ قوتابخانه‌كاندا رۆڵی مامۆستا ده‌بینێت و وانه‌ به‌ قوتابیان ده‌ڵێته‌وه‌ و فوتابیانیش به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌توانن سود له‌ وانه‌كانی وه‌ربگرن و پرسیاری خۆیان ئاراسته‌ی بكه‌ن .

ئه‌م سه‌رچاوانه‌ باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن ، رۆبۆته‌كه‌ ناوی " ئیلیاسه‌ " و ده‌توانێت به‌ 23 زمانی جیاواز وانه‌ بڵێته‌وه‌ و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ئاستی زانستی و چالاكی قوتابیان به‌رز بكاته‌وه‌ و وه‌ك مرۆڤێكی ئاسایش له‌ پۆلدا هه‌ڵسوكه‌وت بكات .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.