لەلایەن هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستانەوە تاکلایەنە ڕێگەى هەولێر-مەخمور بە ڕووى هاتوچۆدا کرایەوە و تا ئێستاش حکومەتى عێراقى لاى خۆیەوە ڕێگاکەى نەکردووەتەوە.
ئەمڕۆ ڕێگەى نێوان هەولێر - مەخمور لەلایەن هێزەکانى پێشمەرگەوە کراوەتەوە کە بەهۆى ڕووداوەکانى 16ى ئۆکتۆبەرەوە داخرابوو.
كردنەوەی ئهم ڕێگایه كار ئاسانی باش دەكات بۆ هاووڵاتییان و نزیكەی 45 خولەك كات بۆ هاووڵاتییان دەگەڕێنرێتەوە بۆ هاتوچۆ كە پێشتر دەبوایە بچنەوە شارەدێكانی دەوروبەر بۆ ئەوەی بچنە مەخموور یان بێنە هەولێر.
دوای 16ـی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو بەشی زۆری ڕێگاكانی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی مادەی 140 داخران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.