دوای جیاکردنەوەی 40%ى دەنگەکان، عەبدولفەتاح سیسی نزیکەی 92%ی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکەی بەدەستهێناوە و سەرکەوتنی یەکلایی بووەتەوەو جارێكى تریش دهبێتهوه سهرۆكى میسر.
بەپێی ئاماری کۆمسیۆنی میسر، 25 ملیۆن کەس لەکۆی 60 ملیۆن دەنگدەر بەشداریی هەڵبژاردنەکەیان کردووە، کە دەکاتە رێژەی 41.5%ی دەنگدەران. لەو 25 ملیۆن دەنگدەرە 23 ملیۆنیان دەنگیان بۆ سیسی بووە، موسا مستەفا موسا، کە دووەم کاندید بوو تەنیا 721 هەزار دەنگی هێناوە.
ئەوە دووەمجارە سیسی بە سەرۆکی میسر هەڵدەبژێردرێتەوە، ئەوەش دوای کودەتاکەی بەسەر محەممەد مورسی، سەرۆکی میسر لە ساڵی 2013، کە یەکەم سەرۆکی هەڵبژێردراوی میسر بوو دوای وازهێنانی حوسنی موبارەک.
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی میسر رۆژی رۆژی 26ـی مانگ دەستیپێکرد و 28ـی مانگ کۆتاییهات، بڕیاریشە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە، رۆژی دووشەممەی داهاتوو ئاشکرابکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.