Erbil 33°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 14:21

پارێزگای هەولێر داوای لێبوردن لە مامۆستاکە دەکات

ئەو مامۆستایە بە لوتف و گه‌وره‌یی خۆی سەردانی پارێزگاری هه‌ولێری كرد
کوردستان TV
#7
100%


پارێزگاری هەولێر بەناوی پارێزگای هەولێر داوای لێبوردنی لەو مامۆستایە کرد، کە لە خۆپیشاندانێکی مامۆستایان لە هەولێر لەلایەن دوو کەسەوە لێیدرا.

ئەو مامۆستایە "بە لوتف و گه‌وره‌یی خۆی دوور له‌ چاوى كامێرا و میدیاكان به‌ یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌ى سەردانی دیوانى پارێزگا و پارێزگاری هه‌ولێریان كردووە.

نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر، پێشوازی له‌ مامۆستاكه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ كردووه‌ كه‌ مامۆستاكه‌ ده‌وامی لێده‌كات و وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و بێڕێزییه‌ به‌رامبه‌ر به‌ مامۆستاكه‌ كراوه‌، به‌ فه‌رمییش داوای لێبوردنی لێكردووه‌ و ستایشی خزمه‌ت و به‌خشنده‌یی و لێبورده‌یی مامۆستاكه‌ی كردووه‌.

پارێزگاری هەولێر بەڵێنی ئەوەی بە مامۆستاكە داوە كە هەموو رێكارە یاسایی و ئوسوڵییەكان لەلایەن دەزگا پێوەندارەكان بۆ سزادانی ئەو دوو كەسە دەگیرێتە بەر، هاوكات مامۆستاكە دووپاتی لەوە كردووەتەوە كە ئەو رەفتارە، لە شكۆ و گەورەیی مامۆستا كەم ناكاتەوە و رێگر نابێت لە بەردەوامبوونیان لە خزمەت و پەروەردەكردن و پێگەیاندنی نەوەی تازە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.