Erbil 22°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 13:02

بارسێلۆنا شوێن گره‌وانى ئۆمتیتى دیارى کرد که‌تێیدا یاریزانى نوێ دیارى کراون

به‌هۆى زیاد نه‌كردنى موچه‌كه‌ى ئۆمتیتى ده‌ڕوات له‌بارسێلۆنا
کوردستان TV
100%


ڕۆژنامه‌ى سپۆرتى ئیسپانى بڵاوی كردوه‌ته‌وه‌ ، یانه‌ى بارسێلۆنا شوێن گره‌وه‌ى به‌رگریكار ئۆمتیتى ده‌ست نیشانكردووه‌ ، پاش ئه‌وه‌ى یاریزانى ناوبراو مه‌رجى بۆ یانه‌كه‌ى داناوه‌ له‌زیاد كردنى موچه‌كه‌ى ، گه‌ر به‌ده‌م داواكه‌شى نه‌چن ئه‌وا ڕازى ده‌بێت به‌و گرێبه‌سته‌ى مانچسته‌ر یونایتد هه‌وڵى بۆى داوه‌ له‌به‌ده‌ست هێنانى به‌و بڕه‌ موچه‌یه‌ى كه‌ئۆمتیتى به‌دڵیه‌تى 

ڕۆژنامه‌كه‌ بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ بارسێلۆنا ڕازى نه‌بووه‌ به‌زیاد كردنى موچه‌كه‌ى به‌یاریزانى ناوبراو بۆیه‌ پێتى ووتوه‌ له‌و كاتانه‌ى نازناو به‌ده‌ست دێنین ئه‌وا بڕه‌پاره‌یه‌كت پێ ده‌درێ یاریزانى ناوبراویش ڕه‌تى ئه‌مه‌ى كردووه‌ته‌وه‌ ، بۆیه‌ چاوه‌ڕێى ده‌كرێ له‌هاوینه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ كۆتای پێبێت

سپۆرت ڕایده‌گه‌یه‌نێت شوێن گره‌وانى ئۆمتیتى كه‌بارسێلۆنا دیارى كردووه‌ بریتین له‌ 
كیمبیمبی به‌رگریكار له‌پاریس سانجێرمان ، لاپۆرتى مانچسته‌ر سیتى ، لۆكاس هێرناندزى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.