Erbil 15°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 00:52

حکومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی جووتیارانی بۆ ماوه‌ی ساڵێکی دیکه‌ دواخست

بۆ ساڵی داهاتوو ده‌بێ جووتیاران پابه‌ند بن به‌ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیان
کوردستان TV
#7
100%

 به‌پێی نووسراوێكی سه‌رۆكایه‌تی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌ ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو كراوه‌، ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر دواخستنی قه‌رزی بانكی كشتوكاڵی بۆ ماوه‌ی ساڵێكی دیكه‌ بۆ ئه‌و جووتیارانه‌ی كه‌ قه‌رزیان وه‌رگرتووه‌.

دكتۆر خالس ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوان له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند: به‌پێی نووسراوێكی سه‌رۆكایه‌تی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌ ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ت كراوه‌، ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر دواخستنی قه‌رزی بانكی كشتوكاڵی بۆ ماوه‌ی ساڵێكی دیكه‌ بۆ ئه‌و جووتیارانه‌ی كه‌ قه‌رزیان وه‌رگرتووه‌،

ناوبراو، دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌  له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ بۆ ساڵی 2019ی داهاتوو ده‌بێ جووتیاران پابه‌ند بن به‌ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیان.

ئاماده‌كردنی:رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.