Erbil 19°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 08:17

له‌ مانگى نیسان گه‌شته‌کانى ئەورووپا بۆ هه‌رێمى کوردستان دەستپێده‌که‌نه‌وه‌

لە به‌روارى 5/4/2018ه‌وه‌ گەشتەكانی ئەورووپا دەستپێده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

هێڵی ئاسمانیی جێرمانیا "fly germania" بڕیاریدا لە به‌روارى 5/4/2018ه‌وه‌ گەشتەكانی ئەورووپا بۆ هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی دەستپێبكه‌نه‌وه‌.

بەگوێرەی ماڵپەڕی "fly germania"، كە یەكێ لە كۆمپانیا فڕۆكەوانیە زەبەلاحەكانی ئەڵمانیا و ئەورووپایە و گەشت بۆ وڵاتانی ئەورووپا و ئەفریقیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام دەدات، لە رۆژی 5ی ئەپریلەوە گەشتیاران دەتوانن گەشتی راستەوخۆی نێوان ئەورووپا و كوردستان ئەنجام بدەن.

دوای شەش مانگ لە راگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەكانی هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی لەلایەن حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانەوە، دووبارە هەردوو فڕۆكەخانە كرانەوە و گەشتەكانیان دەستپێكردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.