Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:14

قاسم شەشۆ: هێزه‌ی پێشمه‌رگه‌ رێگەنادات ھێزەکانی عێراق بچنە مەزارگەی شەرفەدین

مەزارگەی شەرفەدین شوێنێکی پیرۆزی کوردانی ئێزدییە
کوردستان TV
#7
100%


هێزەکەی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی زۆرن، لەبەرامبەردا پێشمەرگە و هێزی پاراستنی ئێزیدخان کە هەر سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن، رووبەڕوویان وەستاون.

سوپای عێراق و حەشدی شەعبی کە چەند رۆژێکە چوونەتە شنگال، هێزێکی زۆریان کۆکردووەتەوە و دەیانەوێت بچنە نێو مەزارگەی شەرفەدین، فەرماندەی فەرماندەیی شنگال رایگه‌یاند: شەرفەدین مەزارگەییه‌كی ئاینی ئێمە و قبووڵ ناكەین ھێزی سەربازی بێتە ئەوێ و ئامادەین خوێن بڕێژین.

قاسم شەشۆ، فەرماندەی فەرماندەیی شنگالی ھێزی پێشمەرگە راگەیاند: ھێزەكانی عێراق ویستیان بێنە ناو مەزارگەی شەرفەدین لە شنگال، بەڵام لەلایەن ھێزەكانی پێشمەرگە رێگەیان لێگیرا، پێمان گوتوون كە قبووڵ ناكەین بێنە نێو مەزارگەی شەرفەدین.

گوتیشی: لە ھەموو دونیا وایە، سوپا و ھێز سنوورەكان دەپارێزێ نەك بێتە نێو مەزارگە و ژن و منداڵی خەڵك، شەرفەدین مەزارگەی ئاینی ئێمە و قبووڵ ناكەین ھێزی سەربازی بێتە ئەوێ و ئامادەین خوێن بڕێژین و رێگە نەدەین ئەو ھێزانەی عێراق بێنە مه‌زارگه‌ی شەرفەدین.

ئەوەشی خستەروو: بەھۆی ھاتنی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بۆ ناوچەكە خەڵكی شنگال، دۆخی ناوچەكە بە تەواوی تێكچووە و خەڵكی لەو رەوشە نیگەرانن، چونكە بوونی حەشدی شەعبی لە شنگال مەترسییە بۆ خەڵك.

قاسم شەشۆ گوتى: ژمارەیەک گرووپى سەر بە پەکەکە لەژێر ناوى جیاجیا لە سنوورى شارۆچکەى شنگال ماون و هەماهەنگن لەگەڵ چەکدارانى حەشدى شەعبى، تا ئێستا دیار نییە کە شارەکە چۆڵدەکەن یاخود نیازى مانەوەى زیاتریان هەیە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.