Erbil 22°C سێشەممە 24 ئەیلوول 22:24

ئه‌مریکا بنکه‌یه‌کی تری سه‌ربازی له‌ سعودیه‌ ده‌کاته‌وه‌

چیدیكه‌ بنكه‌ی ئاسمانی سه‌ربازی ئه‌نجه‌رلیك پێویست نییه‌ ​​​​​​​
کوردستان TV
100%

سهرچاوهیهكی سهربازی بڵاویكردهوه ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمهریكا پرۆسهی چۆڵكردنی ههردوو بنكهی سهربازی ئاسمانی ئهنجهرلیك له توركیا و عودهید له قهتهڕ خێرا دهكات و بنكهیهكی دیكهی سهربازییش له سعوودیه دادهمهزرێنێت پاش ئهوهی كه ڕۆژی بیستی ئادار ئهو ڕێكهوتنه مۆركراوه لهلایهن دۆناڵد ترهمپی سهرۆكی ئهمریكا و محهمهد بن سهلمانی شازادهی جێنشینی سعوودیه.

ههر بهگوێرهی ئهو سهرچاوهیه گواستنهوهی ئهو دوو بنكه سهربازییه لهكاتێكدایه جهنگی داعش كهمتر بووهتهوه و چیدیكه بنكهی ئاسمانی سهربازی ئهنجهرلیك پێویست نییه و له جیاتی ئهو بنكهیهش پێدهچێت ئهمهریكا بنكهی ئاسمانی سهربازی ئهندراڤێدای یۆنان بهكاربهێنێت.  ئهم ڕێكهوتنهی سعودیه و ئهمریكا پهیامێكی ڕوونه بۆ ئێران كه ئیدارهی ترهمپ پاڵپشتی شای سعوودیه دهكات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.