Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 06:43

دەیان دیپلۆماتکاری رووسی له‌ وڵاتان ده‌رده‌کرێت

لە کاردانەوەی کەیسی ژەهراویکردنی سیخوڕەکەی بەریتانیا
کوردستان TV
100%


هەریەکە لە وڵاتەکانی ئەڵمانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و فەڕەنسا و پۆڵەندا و هۆلەندا و ئۆکرانیا و لاتڤیا و لیتوانیا و کۆماری چیک، ئەمڕۆ بە بیانووی دۆسیەی ژەهراویکردنی سیخوڕەکەی پێشووی ڕوسیا لە بەریتانیا، دیپلۆماتکارەکانی ڕوسیایان لە وڵاتەکانیان دەرکرد.

هەریەک لە ئەمریکا، کەنەدا و 14 وڵاتی یەکێتیی ئەوروپا لە کاردانەوەی کەیسی ژەهراویکردنی سیخوڕەکەی بەریتانیا کە بەرەچەڵەک رووس بوو، بڕیاری دەرکردنی ژمارەیەک دیپلۆماتکاری رووسی-یان لە وڵاتەکانیان دەرکرد.

کۆشکی سپی رایگەیاند، بە تۆمەتی سیخوڕیکردن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریداوە 60 دیپلۆماتکاری رووسی لە وڵاتەکەی دەربکات. هەروەها کۆنسوڵخانەی رووسیاش لە سیاتڵ دابخات.

هاوکات دەوڵەتی ئۆکرانیا 13 دیپلۆتکاری ڕوسیای لە چوارچێوەی دۆسیەی سیخوڕەکەی پشووی ڕوسیا لە وڵاتەکەی دەرکرد.

لە بەرامبەریشدا ئەنجومەنی فیدراڵی ڕوسیا ڕایگەیاند، مۆسکۆ لە پای هەڵوێستی واشنتۆن، بەلای کەمەوە 60 دیپلۆماتکاری ئەمریکا لە وڵاتەکەی دەردەکات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.