Erbil 7°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 07:29

چاڤى هێرناندێز ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌ زیاتر ده‌توانێ ببێت به‌پاڵه‌وانى مۆندیال

ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانى به‌شداربووى مۆندیال قسه‌ى كردووه‌ له‌پاڵه‌وانى بوونیان
کوردستان TV
100%


چاڤى هێرناندێزى ئیسپانی ، یاریزانى پێشووى بارسێلۆنا له‌سه‌ر یارییه‌كانى جامى جیهانى پێشبینى پاڵه‌وانى بوونى بۆ هه‌ڵبژارده‌كان كردووه‌ ، چاڤى بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان ڕایگه‌یاندووه‌ هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى به‌رازیل له‌ئێستادا تیمێكى باش و پێكهاته‌یه‌كى به‌هێزى هه‌یه‌ به‌هۆى ئه‌ستێره‌كانى ، تایبه‌ت ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ له‌ئێستادا خاوه‌ن نێیماره‌ كه‌ژماره‌یه‌كى دیاره‌ ناوبراو، بۆیه‌ش به‌ڕازیل به‌هۆى بوونى پێكهاته‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ستێره‌ى دیار له‌ڕیزى هه‌ڵبژارده‌دا ، زیاتر نزیكه‌ له‌پاڵه‌وانى بوونى له‌جامى جیهانى .
ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ وێڕاى پێشبینى بۆ به‌ڕازیل له‌به‌ده‌ست هێنانى جامى جیهانى 2018ى ڕووسیا ، ڕاشیگه‌یاندووه‌ هه‌ریه‌ك له‌هه‌ڵبژارده‌كانى ئه‌ڵمانیا ، ئه‌رژه‌نتین ، ئیسپانیا ، ده‌توانن ڕكابه‌رێك بن له‌پاله‌وانى بوونیان له‌جامى جیهانى و وه‌دیار بن له‌یاریه‌كانیان له‌براوه‌بوون 

شوان عه‌زیز
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.