Erbil 25°C ھەینی 20 ئەیلوول 05:28

سه‌رۆکى کەتەلەلۆنیا ده‌ستگیرکرا

كارلۆس پووجدمەن لە ئەڵمانیا دەستگیر کراوه‌
کوردستان TV
100%

تۆرى هه‌والى (بی بی سی) بلاوى كرده‌وه‌، كه‌ جائۆمە ئالونسۆ کوئەویاس، پارێزەری کووجدمەن، لە لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردووەتەوە" کارلۆس پووجدمەن، ڕێبەری پێشووی کەتەلەلۆنیا ئەمڕۆ یەکشەممە لە ئەڵمانیا دەستگیر کراوه‌، كه‌ ویستوویه‌تى لەڕێگەی دانیمارکەوە بچێتە ئەڵمانیا ، به‌لام لە سنووره‌وه‌ دەستگیر کراوە.

پاش ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا کە تێیدا سەربەخۆییخوازان سەرکەوتن، بەڵام حکوومەتی ئیسپانیا ڕایگه‌یاند، کە ڕێگە نادات پووجدمەن ببێتە سەرۆکی دەوڵەتی کەتەلۆنیا و دەبێ بگەڕێتەوە وولات و لێكۆلینه‌وه‌ى له‌گه‌لدا بكرێت.

ئێستا بارودۆخ لە کەتەلۆنیا ئاڵۆزە و سەربەخۆییخوازان پاش ئەوە پاڵێوراوەکەیان دەستگیر کرا، بەتەمان ئیتر بۆ دەوڵەتی نوێی کەتەلۆنیا سەرۆکی نوێ هەڵنەبژێرن.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.