Erbil 15°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 16:42

عه‌لیه‌ خه‌له‌ف سالح نازناوی به‌هێزترین ئافره‌تی جیهانی پێده‌به‌خشرێت

دوای ئەوەی دەیان سەربازی سەربازگەی سپایكەری رزگاركرد
کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی دەیان سەربازی سەربازگەی سپایكەری لەچنگی گروپە چەكدارەكانی داعش رزگاركرد ، ئافره‌تێكی عێراقی به‌ ناوی "عه‌لیه‌ خه‌له‌ف سالح " نازناوی به‌هێزترین ئافره‌تی جیهانی پێده‌به‌خشرێت .

له‌ راگه‌یاندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هاتووه‌  ( عه‌لیه‌ خه‌له‌ف سالح ) ناسراو به‌ دایكی قوسه‌ی ته‌مه‌ن 62 ساڵ ه‌ دانیشتووی پارێزگای سه‌لاحه‌ددین ، دوای ئه‌وه‌ی  له‌ ساڵی 2014 توانی به‌ ده‌یان سه‌رباز له‌ سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر رزگار بكات ، له‌و كاته‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌  كه‌وتنه‌ ده‌ستی گروپه‌ چه‌كداره‌كانی داعش ، شایسته‌ی ئه‌وه‌بوو ئه‌و نازناوه‌ی پێببه‌خشرێت .

عه‌لیه‌ له‌ ساڵی 2014 توانی ( 58 ) سه‌ربازی سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر رزگار بكات و دواتر به‌ ناسنامه‌ی ته‌زویر ره‌وانه‌ی ماڵه‌كانی خۆیان بكاته‌وه‌ .

جێی باسه‌ له‌ ساڵی 2015 ئه‌م ئافره‌ته‌ له‌ لایه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ خه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عێراقی پێشكه‌شكراو رێزێكی زۆریشی لێنرا .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.