Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:29

موسەنا ئەمین: ده‌بێت تورکیا رێز لە سەروەری خاکی کوردستان بگرێت

موسەنا ئەمین: ده‌بێت پەکەکە و تورکیا بگەڕێنەوە سه‌ر مێزی گفتوگۆ
کوردستان TV
100%


ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 22/32018 موسەنا ئەمین، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوی ئێسلامی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ،لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند، كه‌ سوپای تورکیا بەپاساوی بوونی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەلاماری خاکی کوردستان دەدات، گوتیشی: "بەداخەوە ھەمیشە بەھۆی بۆردومانەکانی سوپای تورکیاوە ھاوڵاتیانی سڤیل دەبنە قوربانی".

ناوبراو وتى" ده‌بێت تورکیا رێز لە سەروەری خاکی کوردستان بگرێت، ھەروەھا پەکەکە و تورکیا بگەڕێنەوە سه‌ر مێزی گفتوگۆ و لەڕێگەی دانووستانەوە کێشەکانی خۆیان چارەسەربکەن.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو داوا لە حکوومەتی ھەرێمی كوردستان و پەرلەمانی عێراق دەکات، کە بەرامبەر لەشکرکێشیەکانی سوپای تورکیا هەڵوێستی جیدیان ھەبێت، ھەروەھا داوا لە چەکدارەکانی په‌كه‌كه‌ دەکات، بارەگاکانیان لە نزیک گوند و ناوچەکانی نیشتەجێبووەکان دوور بخەنەوە.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی گوتیشی" ئەگەر سوپای تورکیا پەلاماری قەندیل بداتەوە، ئێمە دژی دەوەستینەوە و بەپێچەوانەی یاسایی نێودەوڵەتی دەزانین، بەپێی ڕێکەووتنی حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراق ڕێگەدراوە، ھێزە چەکدارەکانی په‌كه‌كه‌ لەسنووی قەندیل جێگیربن، بێگومان تورکیاش ئەوەی پەسەندکردووە، بەڵام ئێستا نازانین بۆچی سوپای تورکیا بەبیانوی چەکدارەکانی په‌كه‌كه‌ ھێرش بکاتە سەر گوندەکانی ئێمە".

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ شەوی رابردوو، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا، به‌بیانووی بوونی چەکدارانی په‌كه‌كه‌، چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له‌ دۆڵی باڵه‌یان له‌سنووری شارۆچكه‌ی چۆمان، بۆردومان كردو له‌ئه‌نجامدا چوار گه‌نج شەهیدبوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.