تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئاستی خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی كاراتێی یانه‌كانی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی باكور كردوو توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت .
پاڵه‌وانانی پێشمه‌رگه له‌و پاڵه‌وانێتیه بریتیی بوون له یاریزانان ( ڕۆژین كامیل ، ئالان ڕه‌مه‌زان ، ڕێبین عاسی ، هارون عه‌بدول ڕه‌حمان ، ڕێوان مه‌لود ، نه‌شوان تاهیر ) .
دوایی كێبڕكێی یاریزانانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌و ئاسته‌دا ، تیمه‌كه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌م ئه‌نجامانه‌ی به‌ده‌ست هێنا .
ڕۆژین كامیل - كاتا - پله‌ی یه‌كه‌م
ئالان ڕه‌مه‌زان - 70 كغم - پله‌ی یه‌كه‌م
ڕێبین عاسی - + 84 كغم دووه‌م
هارون عه‌بدول ڕه‌حمان - 67 كغم پله‌ی سێهه‌م
ڕێوان مه‌ولود بۆ ته‌مه‌نی 16 و 17 ساڵ
نه‌شوان تاهیر -52 كغم - پله‌ی یه‌كه‌م
به‌و ئه‌نجامانه‌ش تیمی پێشمه‌رگه پله‌ی یه‌كه‌م مسۆگه‌ر كردوو پله‌ی دووه‌م بۆ یانه‌ی نه‌ورۆز و سێهه‌م بۆ یانه‌ی خاك بوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.