Erbil 6°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 08:11

" نیکۆلا تێسلا " سه‌ره‌تای هاتنه‌ ناو جیهانی ته‌کنه‌لۆژیای ده‌گه‌رێته‌وه‌

ئه‌و داهێنانه‌ی ناوبراو بوو به‌ هۆی بناغه‌ی ئامێر و ته‌كنه‌لۆژیاكانی ئێستا
کوردستان TV
100%

داهێنه‌ر و موهه‌ندیسی میكانیكی و كاره‌بایی و فیزیازانی  به‌ ره‌چه‌له‌ك سربی و نیشته‌جێی ئه‌مریكا " نیكۆلا تێسلا " سه‌ره‌تای هاتنه‌ ناو جیهانی ته‌كنه‌لۆژیای ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ كێشانی نه‌خشه‌ی بنچینه‌ و بنه‌ماكان له‌ بواری كارۆموگناتیسی گۆراو .

ئه‌و داهێنانه‌ی ناوبراو بوو به‌ هۆی بناغه‌ی ئامێر و ته‌كنه‌لۆژیاكانی ئێستا و داهاتوو وه‌كو دروستكردنی یه‌كه‌م مه‌كینه‌ له‌سه‌ر بنچینه‌ی كاره‌بای ته‌زوو گۆر .

تێسلا له‌ ماوه‌ی ژیانیدا هه‌ستا به‌ دروستكردنی تاقیگه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆی له‌ ژێر ناوی " تاقیگه‌ی تێسلا بۆ  رۆناكی كاره‌بایی و دروستكردن " ، كه‌ هه‌ر له‌م تاقیگه‌یه‌ بوو تیشكه‌ ئێكسی دۆزیه‌وه‌ و له‌سه‌ر خودی خۆی تاقیكرده‌وه‌ ، هه‌روه‌ها تریشقه‌ی كاره‌بایی و گلۆپی نیۆن و فلۆرینستینی دروستكرد له‌گه‌ڵ هه‌ندێك تاقیكردنه‌وه‌ و داهێنانی دیكه‌ .

نیكۆلاس تێسلا  توانی  له‌سه‌ر تاڤگوكانی  " نیاگرا " یه‌كه‌م ناوه‌ند ( مه‌حه‌ته‌) ی وزه‌ی كارۆئاوی دروستبكات ، له‌ هه‌مووی گرنگتر ته‌واوكردنی سیسته‌می ته‌زووی گۆراو بوو .

 جێی باسه‌ ناوبراو له‌ ساڵی 1893 توانی رادیۆ بدۆزێته‌وه‌ و كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ خه‌ڵاتی نۆبلی له‌ فیزیا به‌ده‌ستهێنا .

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.