Erbil -0°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 04:18

باڵیۆزی تورکیا: به‌ هاوکاری به‌غدا سوپا ده‌ستی به‌ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ر سنوور کردووه‌

حكومه‌تی عێراق نیازپاكی خۆی بۆ سه‌رجه‌م داخوازییه‌كانی توركیا ده‌ربڕیوه‌
کوردستان TV
#7
100%

باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق رایده‌گه‌ێنێ، به‌ هاوكاری حكومه‌تی به‌غدا سوپای توركیا ده‌ستی كردووه‌ به‌ هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی سنووری خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌، وه‌زیری دادی توركیاش ده‌ڵێ، حكومه‌تی عێراق نیازپاكی خۆی بۆ سه‌رجه‌م داخوازییه‌كانی توركیا ده‌ربڕیوه‌.

فاتیح یه‌ڵدز، باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق رایگه‌یاند: به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا سوپای توركیا ده‌ستی كردووه‌ به‌ هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی سنووری خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌.

هاوكات عه‌بدولحه‌مید گول، وه‌زیری دادی حكومه‌تی توركیا گوتی: حكومه‌تی عێراق نیازپاكی خۆی بۆ سه‌رجه‌م داخوازییه‌كانی توركیا ،سه‌باره‌ت به‌ كۆنترۆڵكردنی سنووری هاوبه‌شی نێوانمان ده‌ربڕیوه‌.

دوێنێ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ وتارێكدا كه‌ بۆ لایه‌نگرانی ئاكپارتی پێشكه‌شیكرد، له‌باره‌ی بوونی په‌كه‌كه‌ له‌ خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:تائێستا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی په‌كه‌كه‌ نه‌گه‌یشتووینه‌ته‌ رێككه‌وتن، ده‌بێ حكومه‌تی عێراق چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه‌ بكات، ئه‌گه‌ر نه‌یكات شه‌وێك له‌ناكاو ده‌چینه‌ شنگال و په‌كه‌كه‌ له‌وێ ده‌رده‌كه‌ین.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌: سپۆتنیك

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.