به‌یانی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 20/3/2018 له شه‌قامی خۆڵه‌كه‌ی شاری كه‌ركوك دوو ته‌رمی نه‌ناسراو دۆزرانه‌وه.
پۆلیسی كه‌ركوك له راگهیاندراوێكیدا بۆ میدیاكان رایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مرۆ ته‌رمی كچ و كورێكی نه‌ناسراو له شاقامی خۆڵه‌كه‌ی شاری كه‌ركوك له لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی دۆمیز دۆزرانه‌وه، كه تا ئێستا ناسنامه‌ی ئه‌و 2 كه‌سه نه‌زانراوه، چونكه ئه‌وه‌ی دوای كوشتنی ئه‌و كچ و كوره لاشه‌كانیان سوتێنراوون و به‌هۆی تێكچوونی ته‌واوه‌تی جه‌سته‌یانه‌وه ناتوانرێت بناسرێنه‌وه.
راشیگه‌یاندووه: ته‌رمه‌كان ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراون و په‌راوی لێكۆلینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.