Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 09:51

تڕه‌مپ هاتنی نه‌ورۆز پیرۆز ده‌کات و هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تڕه‌مپ
تڕه‌مپ به‌ بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆز په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و هێرشی كرده‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تڕه‌مپ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بە بۆنەی نه‌ورۆزه‌وه‌، ره‌خنه‌ی توندی له‌ ئێران گرت و رایگه‌یاند: نه‌ورۆزی ملیۆنه‌ها مرۆڤی سه‌ر زه‌وی كه‌ به‌ بۆنه‌ی هاتنی به‌هاره‌وه‌ ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، پیرۆز ده‌كه‌م. 

دۆناڵد تره‌مپ راگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به‌ نه‌ورۆز كه‌ نیشانه‌ی هاتنی به‌هاره‌، بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌ نه‌ورۆزی ملیۆنه‌ها مرۆڤی سه‌ر زه‌وی كه‌ به‌ بۆنه‌ی هاتنی به‌هاره‌وه‌ ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، پیرۆز ده‌كه‌م و له‌ به‌شه‌كانی دیكه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا به‌ فراوانی هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئێران و سوپای پاسداران. 

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ گه‌لی ئێران به‌ره‌و ڕووی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بووه‌ته‌وه‌، ئه‌ویش ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ن كه‌ له‌ جیاتی خزمه‌تكردنی دانیشتوان، خزمه‌تی خۆیان ده‌كه‌ن. 

راشیگه‌یاند: 2500 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر داریوش، داوای له‌ یه‌زدان كرد كه‌ گه‌لی ئێران له‌به‌رامبه‌ر سێ شتدا بپارێزێت، سوپاكانی دوژمنان، وشكه‌ساڵی و درۆزنیی، به‌ڵام ئه‌مڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران نوێنه‌رایه‌تی هه‌رسێكیان ده‌كات.  
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.