Erbil 18°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 18:40

ئه‌مه‌ریکا: له‌هه‌مبه‌ر دۆخى مرۆیی له‌ عه‌فرین زۆر نیگه‌رانین

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا نیگه‌رانى خۆى راگه‌یاند
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، زۆر نیگه‌رانین، له‌ رووداوه‌كانى شارى عه‌فرین، كه‌ زۆربه‌ى دانیشتووانه‌كه‌ى له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى له‌شكركێشى توركیادا مال و حالى خۆیان جێهێشتووه‌

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا نیگه‌رانى  خۆى سه‌باره‌ت به‌و راپۆرتانه‌ راگه‌یاندووه‌، كه‌ له‌ عه‌فرینه‌وه‌ بڵاوبوونه‌ته‌وه‌.

ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ى ئه‌مریكا، به‌ یه‌كه‌م هه‌ڵوێستى له‌و چه‌شنه‌ى ئه‌مریكا هه‌ژمار ده‌كرێت، سه‌باره‌ت به‌ داگیركردنى شارى عه‌فرین له‌ لایه‌ن سوپاى توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكادا، كه‌ له‌ مالپه‌رى وه‌زاره‌ته‌كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هاتووه‌" بەپێی راپۆرتەکان لە 48 کاتژمێری رابردوودا زۆرینەی خەڵکی عەفرین کە کوردن لە ژێر هەڕەشەی هێزەکانی تورکیا و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا شارەکەیان بەجێهێشتووه‌ و ئه‌مه‌ش دۆخی مرۆییى شارەكەی خراپتر كردووە".

لە كاتێكدا ئاژانسه‌كانى سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، هەر بە خۆیان نیگەرانن بە تایبەتیش کە باس لە ئاوارەبوونی سەدان هه‌زار کەس دەکەن، کە پێویستیان بە پێداویستی مرۆیى هه‌یه‌".

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا داوا لە هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ باكوورى رۆژئاواى سووریا ده‌كات، له‌وانه‌ تورکیا و سووریا و رووسیا، کە رێگە بە رێکخراوە خێراخوازەکان بدەن ئاسانکاریان بۆ بكه‌ن، بۆ گەیاندنی هاوکاری بۆ ئه‌وانه‌ى له‌ ماڵ و حاڵى خۆیان ئاواره‌ بوون و هه‌روه‌ها رێگە خۆش بکه‌ن بۆ ئەوانەی دەیانەوێ بگەڕێنەوە عه‌فرین".

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى به‌یاننامه‌كه‌یدا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ده‌ڵێت"ئەمریکا پابەندە بە جێبەجێبوونی بڕیارنامەی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ژماره‌ (2401) کە داوای دەست بەجێ راگرتنی شەڕ دەکات لە سووریا بۆ ماوەی 30 رۆژ".

له‌ كۆتایشدا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا داوایكردووه‌، "هەموو لایەنەکان خەمی یەکەمیان ئەو هەڕەشە گەورەیە بێت، کە داعش درووستى كردووه‌".

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.