Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 18:14

تاڵانکردنی عەفرین ده‌ستی پێکرد

عەفرین كەوتە ژێر دەستی سوپای توركیا و میلیشیا چەكدارەكان
کوردستان TV
#12
100%


چه‌كداره‌كانی ناو "ئۆپراسیۆنی چڵه‌ زه‌یتوون"ـی توركیا ده‌ستیان به‌ دزین و تاڵانكردنی موڵك و ماڵی هاووڵاتیان و كه‌لوپه‌لی باره‌گا سیاسی و سه‌ربازییه‌كان و ئۆتۆمبێل و ئالیاتی شاره‌وانی شاره‌كه‌ كردووه.

روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگەیاندووە ، چه‌كداره‌كانی ناو "ئۆپراسیۆنی چڵه‌ زه‌یتوون"ـی توركیا ده‌ستیان به‌ دزین و تاڵانكردنی موڵك و ماڵی هاووڵاتیان و كه‌لوپه‌لی باره‌گا سیاسی و سه‌ربازییه‌كان و ئۆتۆمبێل و ئالیاتی شاره‌وانی شاره‌كه‌ كردووه.

پاش ئەوەی شاری عەفرین داگیر كرا و كەوتە ژێر دەستی سوپای توركیا و میلیشیا چەكدارەكانی ، لە ئێستادا دەستیان كردووە بە تاڵان كردنی كەل و پەلی ماڵان و شوێنە بازرگانییەكان و پێداویستییە گرنگەكانی ناو شارەكە كردووە ، بە ئۆتۆمبیل دەیگوازنەوە بۆ دەروەی شارەى عه فرین .

هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌ چه‌كداره‌كان یه‌كێك له‌ ماركێته‌كانیان سووتاندووه‌و په‌یكه‌ری كاوه‌ی ئاسنگه‌ر كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ سیمبووله‌كانی گه‌لی كورد تێكیانشكاندووه.‌

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.