Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:50

حکوومەتی هەرێم پێداچوونەوە بە سیستەمی پاشەکەوتی مووچەدا دەکات

دوای جەژنی نەورۆز، حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
کوردستان TV
100%

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێم ئاشکرای کرد، لە دوای جەژنی نەورۆز، حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوەو پێداچوونەوە بە سیستەمی پاشەکەوتی مووچەدا دەکات.

پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا ئاشکرای کرد، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا مووچەی مامۆستایان دابەش بکات، هەرچەندە مامۆستایان مافی زیاتریان هەیە، بەڵام دیارە حکوومەت توانای ئەوەندەیە.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بەدواداچوونی بۆ بابەتەکە کردووە و وەزارەتی دارایی دەڵێت لە بەغداوە 317 ملیار بۆ هەموو وەزارەتەکان نێردراوە، ئەوەش پێچەوانەی ئەو بەڵێنانەیە کە پێشتر حکوومەتی عێراق بە فەرمانبەرانی پەروەردە و تەندروستی دابوو.

پشتیوان سادق باسی دەستکاریکردنی مووچەی فەرمانبەرانی کرد و ڕایگەیاند" دوای جەژنی نەورۆز، حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە دەکات و تێیدا هەموو داهاتەکانی کۆدەکاتەوە و بەسەر فەرمانبەرانی خۆی دابەشی دەکات. ئەگەر حکوومەتی عێراق مانگانە پارە بنێرێت، دەکرێ پاشەکەوت دەستکاری مووچە بکرێت. بێگومان پێداچوونەوە بە مووچەی فەرمانبەراندا دەکرێت“.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.