Erbil 6°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 10:34

پۆلیسی هه‌ولێر پلانی ئه‌منی بۆ رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆز راده‌گه‌یه‌نێت

پلانه‌كه‌ له‌ 11ی ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و تا دوای نه‌ورۆزیش به‌رده‌وام ده‌بێت
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، به‌ هاوكاریی ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆ و سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی تر، پلانێكی ئه‌منی بۆ رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆز داده‌ڕێژێت.

لیوای مافپه‌روه‌ر عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان به‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆ، نه‌هێشتنی تاوان و پۆلیسی به‌رگریی شارستانی و تێكڕای هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی دیكه‌، پلانێكی ئه‌منیی تۆكمه‌ی داڕشتووه‌.

لیوا عه‌بدولخالق ده‌ڵێت: له‌ پلانه‌ ئه‌منییه‌كه‌دا تیمه‌كانمان له‌ ناوشاردا له‌ ئاماده‌باشیی ته‌واودا ده‌بن و رێگری له‌ هه‌ر حاڵه‌تێكی نایاسایی و نائاسایی ده‌كه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی خسته‌ روو: وێڕای مه‌فره‌زه‌ی گه‌ڕۆك كه‌ له‌ ناو كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كاندا به‌ به‌رده‌وامی ده‌گه‌ڕێن، هێزه‌ هاوبه‌شه‌كه‌یان له‌ سه‌یرانگاكانیشدا رێوشوێنی پێویستی ئه‌منی ده‌گرنه‌ به‌ر.

ده‌شڵێت: پلانه‌كه‌ له‌ 11ی ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و تا دوای نه‌ورۆزیش به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌: پێشبینی ده‌كرێت گه‌شتیارێكی زۆر له‌ ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقه‌وه‌ سه‌ردانی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری بكه‌ن و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش هه‌مانگییه‌كی ته‌واو له‌گه‌ڵ قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێردا كراوه‌ تا ئاسانكاری بۆ گه‌شتیاران بكرێت

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.