Erbil 15°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 16:39

پۆتین جارێکی دیکه‌ بوو به‌ براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماریی رووسیا

تا ئێستا 76% له‌ ده‌نگی ده‌نگده‌رانی به‌ده‌ستهێناوه‌
پۆتین جارێكی دیكه‌ بوو به‌ براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماریی رووسیا
کوردستان TV
100%

ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری خولی داهاتووی رووسیا وا پیشانده‌ده‌ن كه‌ ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆك كۆماری ئێستای رووسیا بووه‌ته‌ براوه‌ی خولی نوێی ئه‌م پۆسته‌ و تا ئێستا 76% له‌ ده‌نگی ده‌نگده‌رانی به‌ده‌ستهێناوه‌.

ئه‌و رێژه‌ ده‌نگه‌ی كه‌ پۆتین به‌ده‌ستی هێناوه‌ له‌ نیوه‌ی ده‌نگی بژێردراوی سندوقه‌كانی ده‌نگدان به‌ده‌ستهاتووه‌، هه‌روه‌ها پاوڵ گرۆدینین له‌ حزبی كۆمۆنسیت به‌ 12%ـی ده‌نگه‌كان تا ئێستا پله‌ی دووه‌می هه‌یه‌.

پێش راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئۆپۆزیسۆنی رووسیا وتبوویان كه‌ ساخته‌كاریی زۆر له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا ئه‌نجامدراوه‌. 

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردانه‌كانی رووسیا شایسته‌یی به‌شێك له‌ به‌رهه‌ڵستكارانی پۆتینی ره‌ت كردبووه‌وه‌ كه‌ له‌ناویاندا ناوی ئالێكسی ناڤاڵنی سه‌رسه‌ختترین ره‌خنه‌گری پۆتین ده‌بینرا.

شایه‌نی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڤلادیمێر پۆتین له‌ 1999 به‌ولاوه‌ یان سه‌رۆك كۆمار یان سه‌رۆك وه‌زیرانی رووسیا بووه‌ و ئێستاش واپێده‌چێت كه‌ بۆ شه‌ش ساڵی دیكه‌ ده‌سه‌ڵاتی رووسیای گرتبێته‌وه‌ ده‌ست.

 

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا    
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.